سەدر وازی لە زمانی هەڕەشە نەهێناوە

(0) / / ئاسیا / سەید موقتەدا سەدر


Feb 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی ڕەوتی سەدر دیسانەوە پێداگری لە سەر پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی کردەوە و ڕایگەیاند کە موڵەتی ئەوە نادات تیرۆر و گەندەڵی سەبارەت بە عێراق بڕیار بدات.

سەید موقتەدا سەدر لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە جارێکی دیکە دەنگی ئەوانەی هەڕەشە دەکەن بەرز بووەتەوە و هەڕەشە لە هاوپەیمانان و هاوبەشەکانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی دەکەن.

ناوبراو بەرامبەر بەو گرووپانە ڕایگەیاند کە واز لە هەڕەشە بێنن، وڵات ڕادەستی گەندەڵان ناکرێت و نیشتمان نادرێتە دەستی ئەوانەی لەودیوی سنورەکانەوەن.

سەدر جەختیکردووەتەوە کە موڵەتی ئەوە نادرێت گەندەڵی و تیرۆریزم سەبارەت بە عێراق بڕیار بدات و مێژووش پیشاندەری هێز و خۆڕاگری عێراقییەکان دەبێت./.