جەمال کۆچەر: شتی دیکە لە بەغداوە بەڕێوەیە

(0) / / كوردستان / جەمال کۆچەر یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان


Feb 22, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق وتی کە دەبێت هەوڵ بدەین بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بە جیدی ڕابگیرێت و ناوماڵی کوردیی لە سەری کۆک بێت.

جەمال کۆچەر وتی کە ئەم بابەتە لێرەدا ناوەستێت بەڵکوو بابەتی دیکەی بە دواوە دەبێت و ئەمە دەرگای یەکەمە و گەلێک دەرگای دیکە هەیە کە دەکرێتەوە.

ناوبراو ڕایگەیاند کە باس لەوە دەکرێت لە نێوان شارەکانی دهۆک – موسڵ، هەولێر – کەرکوک و سلێمانی – کەرکوک گومرک دابنرێت، هەروەها باس لە خاڵە سنورییەکان و فڕۆکەخانەکانیش دەکرێت.

جەمال کۆچەر وتی کە دەبێت سێ هەنگاو بگرینەبەر، یان دەبێت بە وتووێژ ئەم بابەتە چارەسەر بکەین یان یاسای نەوت و گاز دابنرێت و ڕەچاوی مافەکانی کوردی تێدا بکرێت یان دەستوور هەموار بکرێتەوە و هەندێک دەقی تێدابێت کە ئەو مافانەی خوراون بە شێوەیەکی ڕوون تێیدا جێگیر بکرێن./.