بزانە لە هەرێمی کوردستان داوای چی لە ئەندامانی نوێنەرایەتی هەدەپە کراوە؟
(0) /
نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەرێمی کوردستان ئاشکرای کردووە کە لە هەولێر، زاخۆ و دهۆک گوشارێکی زۆر لە سەر ئەندامەکانیان هەیە و داوای کاری سیخوڕییان لێکراوە.
مزگێن ئاری ئەندامی نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ماوەی چوار مانگە ئەو گوشارە بەردەوامە و یەک بە یەک ئەندامانی نوێنەرایەتییەکە بۆ ئاسایش بانگ دەکرێن.
وتیشی کە ئەو ئەندامانەی ئێمە لە سەر بۆچوونی سیاسی لە لایەن حکومەتی تورکیاوە ئازار دەدرێن و هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، با ئێرەشیان لێ نەبێتە زیندان.
ئەو ئەندامەی هەدەپە هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئاسایش داوای لەو ئەندامانە کردووە کە سیخوڕییان بۆ بکەن.
مزگێن ئاری وتی کە ئەگەر ئەندامەکانی ئێمە کاری سیخوڕییان بکردایە، بۆ حکومەتی تورکیایان دەکرد./.
تێبينيێك بنێرە: