ئەمریکا: ئەگەری ڕاگرتنی گەمارۆکانی ئێران لە ئارادایە

(0) / / ئەمەریکا / جۆبایدن


Mar 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئەگەری هەڵگرتنی گەمارۆکانی ئێران لە ئارادایە.

ڕۆبرت مالی بەرپرسی کاروباری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە واشنتن بە ڕاشکاوانە ئەوەی بە تاران گەیاندووە کە ئامادەی بەشدارییە لە پرۆسەیەکی دووقۆڵی بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی.

ناوبراو وتی کە بە بۆچوونی ئێمە دانوستانی ڕاستەوخۆ کاریگەری زیاتری هەیە.

مالی وتی کە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێران کاریگەریی لە سەر بڕیارەکەی جۆبایدن سەبارەت بە دانوستانی ناوەکی نابێت.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی کە بۆ واشنتن مسۆگەرکردنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان گرنگە و هیچ کات نامانەوێت بە بۆنەی هەڵبژاردنەکانی ئێرانەوە سیاسەتەکانی خۆمان تووشی گۆڕانکاری بکەین.

ڕاشیگەیاندووە کە هەر هەنگاوێکی ئەمریکا بە هەماهەنگی لە گەڵ هەنگاوی ئێرانییەکان لە ڕێکەوتنی ناوەکیدا دەبێت./.