تەقە کەوتە نێوان ڕەوتی سەدر و پارتی

(0) / / ئاسیا / سەید موقتەدا سەدر


Mar 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی موقتەدا سەدر سەبارەت بە جیاوازی بۆچوونیان لە گەڵ پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە سەر بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراق ڕایگەیاند کە ڕاستە هاوپەیمانییان لە گەڵ پارتی هەیە بەڵام ئەوە بە واتای سەرپێچی لە بڕیارەکەی دادگا نییە.

سەڵاح عۆبەیدی وتەبێژی فەرمی سەید موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر وتی: وەک کوتلەی سەدر چاودێری بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دەکەین و هەوڵ دەدەین بە شێوەیەکی بێلایەنانە جێبەجێ بکرێن، بڕیار دەرچووە و دەبێت جێبەجێ بکرێت لە بەر ئەوەی کە بڕیاری دادگا لە سەروی هەموو شتێکەوەیە.

ناوبراو وتی: هاوپەیمانی ئێستامان لە گەڵ پارتی رێزلێگیراوە لە لایەن هەر دوو لاوە و ئێمە نێوانمان لە گەڵ ئەو حیزبە باشە بەڵام ئەمە واتای سەرپێچیکردنی بڕیاری دادگا نییە و دەبێت ڕێز لە بڕیارەکانی دادگا بگرین./.