ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی چی لە سەر داهاتووی هەرێمی کوردستان دەڵێت؟

(0) / / كوردستان / سەڵاحەدین بەهائەدین


Mar 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان جەختیکردەوە کە ئەوەی لە هەرێم ڕوو دەدات زەنگی مەترسی و ملنانە بەرەو نادیار.

سەڵاحەدین بەهائەدین لە تویتێکدا سەبارەت بە دۆخی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە " ئەمەی دەگوزەرێ لەم هەرێمەدا زەنگی مەترسییە و ئاماژەی ملنانە بەرەو نادیار ".

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند " لە جیاتی هەوڵی دۆزینەوەی دەریچە و چارەسەر، لێدوانی توند و هەڕەشە دەبیسین! لە جیاتی ئاشتکردنەوەی هاووڵاتیی بێ خزمەت، بێمنەتی و بێباکی لە گەندەڵی و بێ مووچەیی و گرانی و بێکاری گەنجان دەبینین! حاڵی تەحەدییە دەرەکییەکانیش ڕوونە!/.