یەکێتی: بەرهەم ساڵح ناگۆڕین

(0) / / ئاسیا / بەرهەم ساڵح


Mar 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە ئەگەر لە دانیشتنی ڕۆژی شەممەی پەرلەمان دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بکرێتەوە، یەکێتی کاندیدەکەی بۆ ئەو پۆستە ناگۆڕێت.

هەرێم کەمال ئاغا ڕایگەیاند کە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراق پرسی دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار خستووەتە بەردەم ئەندامانی پەرلەمان نەک دەستەی سەرۆکایەتی و یەکێتی هیچ پلانێکی بۆ گۆڕینی کاندیدەکەی نییە.

ناوبراو وتی کە یەکێتی هیچ ڕێکەوتنێکی بۆ دیاریکردنی کاندید لە گەڵ لایەنەکان نەبووە و دانوستانەکان لە گەڵ پارتیش لە سەر ئەم بابەتە گەیشتووەتە بنبەست.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق وتی کە کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن یان ڕاگرتنی، لای یەکێتی وەک یەکە و هیچ بڕیارێک بۆ گۆڕینی بەرهەم ساڵح نییە./.