یەکەم ژنە لیوای سوپای عێراق بناسن

(0) / / ئاسیا / سوپای عێراق


Mar 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەنغام تەمیمی پزیشکێکی عێراقییە کە پلەی لیوای لە سوپای ئەم وڵاتەدا وەرگرتووە.

ئەنغام تەمیمی یەکەم ژنی عێراقە کە پلەی لیوای لە سوپای ئەم وڵاتەدا هەیە و لە ساڵانی 2006 و 2007 بەشداریی لە شەڕی دژ بە تیرۆردا کردووە.

ناوبراو پزیشکە و ساڵانێکە لە بەرەکانی شەڕدا خزمەتی سەربازە عێراقییەکان دەکات و گیانی ژمارەیەک لەوانی ڕزگار کردووە.

تەمیمی لە ساڵانی شەڕی دژ بە داعش بە هەمان شێوە لە بەرەکانی شەڕی نەینەوا و سەڵاحەدین بەشداریی هەبووە./.