سەدر پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراقی لە گەڵ کێ تاوتوێ کردووە؟

(0) / / ئاسیا / سەید موقتەدا سەدر


Mar 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی ڕەوتی سەدر ڕۆژی پێنج شەممە بە تەلەفوون پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراقی لە گەڵ چەند سەرکردەیەکی عێراقی و کورد تاوتوێ کردووە.

کەناڵی سۆمریە نیوز بە پشت بەستن بە بەیاننامەیەکی نووسینگەی سەرۆکی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاندووە کە سەید موقتەدا سەدر بە تەلەفوون لە گەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان، محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە وتووێژی کردووە.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە سەدر لە گەڵ ئەو کەسانە سەبارەت بە دۆخی سیاسی ئێستای عێراق وتووێژی کردووە.

چاودێرانی سیاسی پێیان وایە کە هەلومەرجی ئێستای سیاسی عێراق و ناکۆکی لایەنە سیاسییەکان و هەروەها گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکان، کاریگەریی لە سەر پێکهێنانی کابینەی نوێی ئەم وڵاتە داناوە./.