کازمی لە هەولێر چۆن باسی هێرشە مووشەکییەکەی کرد؟

(0) / / كوردستان / مستەفا کازمی


Mar 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانەی سەردانەکەی بۆ هەولێر ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بە فەرمی لە کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە داوایکردووە ڕێز لە سەروەریی عێراق بگیرێت.

مستەفا کازمی کە ئەمڕۆ بە یاوەری شاندێکی باڵای ئەمنی و بۆ تاوتوێکردنی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد، داوای یەکڕیزیی لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرد و وتی کە لە ڕێگای کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە ئەم بابەتە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیکردەوە کە پێویستە پشت بە بەڵگە و زانیارییەکان ببەسترێت نەک لە سەر گومان و وتی کە وڵاتانی ناوچەکە دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئەمنییەکان پێکەوە هاوکارییان هەبێت.

کازمی هەروەها داوایکرد کە ئەوەی ڕوویداوە ببێتە هاندەرێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و یەکڕیزی لە ڕوبەڕوبونەوەی کێشەکان./.