لە کۆبوونەوەی بەرهەم ساڵح و بافڵ تاڵەبانی چی گوزەرا؟

(0) / / كوردستان / بەرهەم ساڵح


Mar 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری عێراق و هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی کۆبوونەوە.

ڕۆژی پێنج شەممە بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە دەباشانی سلێمانی لە گەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووە و دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنی و ئابورییەکانی هەرێم و عێراقیان تاوتوێ کرد.

بافڵ تاڵەبانی و بەرهەم ساڵح دەستووریان بە تاکە مەرجەعی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ناو برد و هەروەها جەختیان لە هەوڵەکان و وتووێژی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە بۆ بونیادنانەوەی متمانە و کاری هاوبەش لە پێناو مسۆگەربوونی بەرژەوەندی گشتی./.