یەکێتی نیشتمانی کوردستان: دۆسیەی سەرۆک کۆمار هێشتا چارەسەر نەکراوە

(0) / / ئاسیا / بەرهەم ساڵح


Mar 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە بە لای ئەم حیزبەوە بەرهەم ساڵح کاندیدی سەرۆک کۆمارە بەڵام دۆسیەکە لە گەڵ پارتی دیمۆکراتی کوردستان وەک خۆی ماوەتەوە و چارەسەر نەکراوە.

سۆزان مەنسور وتی کە دەستنیشانکردنی بەرهەم ساڵح تەنیا پرسێکی حیزبی نییە بەڵکوو بە پێی دۆخی وڵات، سەرۆک کۆمار دەبێت کەسێک بێت سەربەخۆ لە حیزبەکان و بتوانێت نوێنەرایەتی سەرجەم لایەنەکان بکات.

ناوبراو وتی کە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق پاش خۆپێشاندانەکان بە ئامانجی پێکهێنانی حکومەتێکی ڕزگاری نیشتمانی بەڕێوەچوو و پێویستە لایەنەکان واز لە پشکخوازی بێنن تا گەلی عێراق لەم دۆخە نالەبارە ڕزگار ببن./.