کۆمەڵ داوای ڕاپەڕینێکی دیکە لە کوردستان دەکات

(0) / / كوردستان / کۆمەڵی دادگەری


Mar 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە لە پاش تێپەڕبوونی 30 ساڵ بە سەر ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستاندا پێویستمان بە ڕاپەڕینێکی دیکە هەیە.

عەبدولستار مەجید لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند کە لە ئێستادا و لە پاش ڕاپەڕینە مێژووییەکە، پێویتسمان بە ڕاپەڕینێکی نوێ هەیە.

ناوبراو ڕایگەیاند کە ڕاپەڕین دژی گەندەڵی و قۆرخکاری و پێشێلکردنی یاسا تا گەلەکەمان بگەێنینە ئەو ئاستە لە ژیان و گوزەران کە شایستەی ماندووبوون و خۆڕاگری و قورانیدانێتی./.