مالیکی چارەسەری دۆسیەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراقی خستەڕوو

(0) / / ئاسیا / نوری مالیکی


Mar 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند کە دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە کۆبوونەوەی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو جیاواز نابێت و چوارچێوەی هەماهەنگی جەخت لە سەر پێویستی وتووێژ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی ئێستا دەکاتەوە.

نوری مالیکی لە کۆبوونەوەی لە گەڵ باڵیۆزی ئیتالیا لە بەغدا وتی کە بێبەشکردنی پێکهاتەیەکی سەرەکی لە شایستەکانی زیان بە هاوسەنگی نیشتمانی دەگەێنێت و پرۆسەی سیاسی عێراق دەخاتە بەردەم مەترسییەکی گەورەوە.

ناوبراو وتی کە پێویستە لە ڕێگای وتووێژی نێوان لایەنەکانەوە کۆتایی بەم چەقبەستووییە سیاسییە بهێندرێت و پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز./.