نوری مالیکی: پێشنیاری نوێمان دەبێت
(0) /
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە ئاماژە بە هێزی یەک لە سەر سێی پەکخەری دانیشتنەکانی پەرلەمان، ڕایگەیاند کە دەستپێشخەری و پێشنیاری نوێ بۆ دەربازبوونی عێراق لەم قەیرانە سیاسییە دەخرێتەڕوو.
نوری مالیکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە چوارچێوەی هەماهەنگی هێزە سیاسییەکانی شێعە و هاوپەیمانەکانی ئەوان لەوە دڵنیان کە دانیشتنەکانی پەرلەمان بە بێ ئەندام پەرلەمانەکانیان بەڕێوە ناچێت.
ناوبراو وتی کە هاوپەیمانییە سێقۆڵییەکەی سەدر و بارزانی و حەلبوسی پلانێکی ڕاست و درووستی بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و ڕێگری لە هەڵوەشانەوەی پرۆسەی سیاسی عێراق نییە و بەم بۆنەوە چوارچێوەی هەماهەنگی دەستپێشخەرییەکی بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە سیاسییە ئامادە کردووە.
ناوبراو وتی کە دانوستانە ناوخۆییەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامانجی کۆتایی هێنانی دەستپێشخەرییەکە تەواو دەبێت و پاشان وەک پێشنیار دەدرێتە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان./.
تێبينيێك بنێرە: