سەدر پەیامێکی نهێنیی داوەتە کورد و سوننە
(0) /
سەرکردەیەکی ڕەوتی سەدر ئاشکرای کردووە کە سەرۆکی ئەو ڕەوتە بە نهێنی پەیامێکی بە پارتی و سەرکردە سوننەکان داوە کە لە پرۆژەی پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی پاشگەز نابێتەوە.
ئەو سەرکردەی ڕەوتی سەدر کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، ڕایگەیاندووە کە سەدر پارتی و سوننەکانی لە هاوپەیمانی ڕزگاریی نیشتمان ئاگادار کردووەتەوە کە لەم خولەدا نابێتە ئۆپۆزسیۆن و لە پرۆژەی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی پاشگەز نابێتەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە سەدر لەوە دڵنیایە کە چوارچێوەی هەماهەنگی بە بێ ئەو توانای پێکهێنانی حکومەتیان نییە و بەم بۆنەشەوە هاوپەیمانی ڕزگاری نیشتمان لە پاش مانگی ڕەمەزان هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەت دەست پێدەکاتەوە./.
تێبينيێك بنێرە: