شاسوار عەبدولواحید لە سەر دۆخی هەرێم داوایەک لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات

(0) / / كوردستان / شاسوار عەبدولواحید


Apr 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ داوای لە حکومەتی عێراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە لە سەر دۆخی هەرێمی کوردستان دەستێوەردان بکەن.

شاسوار عەبدولواحید وتی کە لە هەرێمی کوردستان پرۆسەی سیاسی و پەرلەمان پەکخراون و ئیرادەیەکی جیدی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان نییە، هەر بۆیە داوا لە حکومەتی عێراق، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین دەستبەجێ دەستێوەردان بکەن لە هەرێم لە پێناو بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە پەرلەمان پەک خراوە و سەرجەم دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان تووشی شەلەل بوون.

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وتی کە لە ئەگەری چارەسەرنەکردنی ئەم دۆخە، هیچ گەرەنتییەک نییە بۆ پێکەوەژیانی ئاشتیانە و سەقامگیری لەم دۆخە کە خەریکە بەرەو تەقینەوە دەڕوات./.