ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق زیانە داراییەکانی شەڕی داعشی ئاشکرا کرد

(0) / / ئاسیا / مەزهەر محەممەد ساڵح


Apr 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابوری و دارایی ڕایگەیاند کە زیانە ڕاستەوخۆکانی ئەم وڵاتە لە شەڕی داعش 29 ملیار دۆلار بووە.

مەزهەر محەممەد ساڵح وتی کە عێراق لە شەڕی داعش 29 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە و هیچ یەک لە بەڵێنەکانی کۆنفرانسی 2018 ی کوێت مسۆگەر نەبووە.

ناوبراو لە چاوپێکەوتنی کەناڵی " الفرات " وتی کە دەسکەوتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کوێت بۆ ئاوەدانکردنەوەی عێراقی پاش داعش کە لە ساڵی 2018 بەڕێوەچوو سفر بووە.

لە ساڵی 2018 وڵاتانی بەشدار لە کۆنفرانسی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە کوێت بەڵێنی ئەوەیاندا 30 ملیار دۆلار بە شێوازی جۆربەجۆر هاوکاری ئەم وڵاتە بکەن.

ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە لە حوزەیرانی ساڵی 2003 تەنیا 3 ملیار دۆلار پارەی هەبووە بەڵام لە ساڵی 2013 ئەو پارەیە گەیشتە 70 ملیار دۆلار./.