ڕاوێژکارێکی مستەفا کازمی: عێراق لە باشترین دۆخی داراییدایە

(0) / / ئاسیا / مەزهەر محەممەد ساڵح


Apr 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە لە باشترین دۆخی داراییدایە و ئەگەرێکی دوورە بەغدا ڕوو لە هێنانی قەرزی دەرەکی بکات.

مەزهەر محەممەد ساڵح جەختیکردەوە کە داهاتەکانی عێراق دەبێت بخرێنە وەبەرهێنانەوە و لە وەبەرهێنانیشدا کەڵک لە هێزی مرۆڤی عێراقی وەربگیردرێت.

ناوبراو وتی کە داهاتی نەوت بەرزبووەتەوە و بەمەش داهاتەکانی عێراق زیادی کردووە و پێویست بە قەرزی دەرەکی ناکات.

وەزارەتی نەوتی عێراقیش پێشتر ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە زیاترین داهاتی مانگانەی فرۆشتنی نەوتی لە 50 ساڵی ڕابردوو لە مانگی ئاداری 2022 دەست کەوتووە./.