فۆئاد حوسێن: بەغدا دژی شەڕی ئۆکرانیایە
(0) /
وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنی باڵیۆزی ڕووسیا وتی کە بەغدا دژی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیایە.
فۆئاد حوسێن وتی کە شەڕی ئۆکرانیا کاریگەریی لە سەر ئاسایشی خۆراک و بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک بە تایبەت لە وڵاتانی بەکارهێنەر و نانەوتی هەبووە.
ناوبراو وتی کە عێراق لە شەڕەکانی پێشوو زیانی زۆری بەرکەوتووە و هەر بۆیە دژی شەڕ و سزادانی ئابورییە، لە بەر ئەوەی کە تەنیا زیان بە گەلان دەگات.
باڵیۆزی ڕووسیاش لەو چاوپێکەوتنەدا وتی کە سزا ئابورییەکان کاریگەریی لە سەر خەڵکی ئەو وڵاتە دەبێت و شەڕەکە بۆ مۆسکۆ زیاتر بەرگرییە./.
تێبينيێك بنێرە: