حەلبوسی و باڵیۆزی ئەمریکا دۆخی سیاسی عێراقیان تاوتوێ کرد
(0) /
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، دۆخی سیاسی عێراق و دۆسیە گرنگەکان وتووێژیان کرد.
ماتیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا لە گەڵ محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووە.
نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە هەر دوو لا لەو کۆبوونەوەدا تاوتوێی دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراقیان کردووە.
حەلبوسی و تۆلەر هەروەها پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و واشنتن و چەندین دۆسیەی گرنگیان تاوتوێ کرد./.
تێبينيێك بنێرە: