ڕەوتی سەدر داوای ڕوونکردنەوە لە پارتی دەکات

(0) / / ئاسیا / پارتی دیمۆکراتی کوردستان سەید موقتەدا سەدر


Apr 20, 2022

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی سەرۆکی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند کە ئەوان چاوەڕوانی وەڵامی پارتی دیمۆکراتی کوردستان دەکەن سەبارەت بەو تۆمەتانەی ئاراستەیان کراوە کە گوایە هەماهەنگییان لە گەڵ تورکیا هەیە لەو هێرشانەی کە لە ناو خاکی هەرێم دژی پەکەکە دەستیپێکردووە.

سەڵاح عۆبەیدی وتەبێژی فەرمی سەید موقتەدا سەدر ڕایگەیاند کە پارتی دەبێت لە سەر ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراوە وەڵام بداتەوە، ئەمە تۆمەتبارکردن نییە هێندەی ئەوەی شیکردنەوەی سیاسییە.

ناوبراو وتی کە ئێمە چاوەڕوانی وەڵامی پارتی دەکەین کە ئایا هەماهەنگییان لە گەڵ تورکیا هەیە یان نیە، ئەگەرچی بە دووری دەزانین پارتی ئەم هێرشانەی قبووڵ کردبێت.

عۆبەیدی وتی: ڕوون نەبوونی ئامانجی هێرشەکانی تورکیا بووەتە کێشە، لە ماوەی ڕابردوودا بیانوویان بۆ ئەنجامدانی هێرشەکان، بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان بووە، گوایە بوونیان مەترسییە لە سەر ئاسایش و سەقامگیری تورکیا، ئەگەر وابێت دەبێت بە وتووێژ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا کێشەکان چارەسەر بکرێت./.