گۆڕان: گوێمان لێناگرن

(0) / / كوردستان / گۆڕان


Mar 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاندووە کە نە دەسەڵات و نە ئۆپۆزسیۆن گوێ لە پلان و داواکارییەکانی ئەم حیزبە ناگرن.

عومەر سەیدعەلی لە سەر دۆخی هەرێمی کوردستان هۆشدارییدا و وتی کە پێویستە پارتی و یەکێتی وەک دوو هێزی سەرەکی کوردستان هەنگاوی نوێ بنێن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ڕابردوو.

ناوبراو وتی کە وەک گۆڕان هەوڵی زۆرمان داوە یەکدەنگییەکی نیشتمانی درووست بکەین بەڵام نە دەسەڵات و نە ئۆپۆزسیۆن گوێی لە داواکارییەکەی ئێمە نەگرتووە.

ڕێخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان وتی کە دۆخەکە وا دەخوازێت هێزەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن پێکەوە دابنیشن و شاندی حکومی و سیاسی پێک بێنن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لە بوارە جیاجیاکان./.