ئەمینداری یەکگرتوو باس لە هۆکارەکانی ڕێکنەکەوتنی هەرێم و ناوەند دەکات
(0) /
ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند کە بەرپرسانی هەرێم لە ئاست چارەسەری کێشە کەڵەکەبووەکان، کێشە سیاسی و ئابورییەکان، دەستەوەستانن و دەستێوەردانە دەرەکییەکانیش ڕێگری لەوە دەکەن کێشە ناوخۆییەکانی هەرێم یان کێشەکان لە گەڵ بەغدا چارەسەر بکرێن.
سەڵاحەدین بەهائەدین وتی کە جیاوازییەکی زۆر کەوتووەتە نێوان دەسەڵاتداران و خەڵکی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتیش لەمە بەرپرسە و نایەوێت جیاوازییەکان کەم بکاتەوە و کێشەکان چارەسەر بکات.
ناوبراو جەختیکردەوە کە کۆمەڵگای کوردی زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە پێویستی بە پەروەردە و پێگەیاندنی نەوەی دڵسۆز و ڕاستگۆ و دەستپاک هەیە./.
تێبينيێك بنێرە: