بەرهەم ساڵح: ئەم قەیرانە سیاسییەی عێراق قبووڵکراو نییە

(0) / / ئاسیا / بەرهەم ساڵح


May 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیامی پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان، ڕایگەیاند کە ئەم قەیرانە سیاسییەی ئێستا قبووڵکراو نییە.

بەرهەم ساڵح لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاو کردەوە و وێڕای پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان، ڕایگەیاند کە قەیرانی سیاسی عێراق بە تایبەت بە پێی دۆخی ئەمنی و ئابوری قبووڵکراو نییە.

ناوبراو ڕایگەیاند کە عێراقییەکان شایانی باشترینەکانن و لە چاوەڕوانی پێکهێنانی حکومەتی نوێن تا داواکارییەکانیان بە بێ دواکەوتن جێبەجێ بکرێت./.