لە نایجڕیا 48 کەس لە لایەن گرووپە چەکدارەکانەوە کوژران

(0) / / ئەفریقیا / نایجڕیا


May 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرچاوەکانی هەواڵ ئەمڕۆ یەک شەممە 8 ی ئایاری 2022 ڕایانگەیاند کە ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی سێ گوندی نایجڕیا لە لایەن گرووپە چەکدارەکانەوە کوژراون.

بەرپرسێکی خۆجێی ڕایگەیاندووە کە لانیکەم 48 کەس لە ئەنجامی هێرشی ئەو چەکدارانە بۆ سەر سێ گوندی ویلایەتی زامفارا لە باکوری ڕۆژئاوای نایجڕیا کوژراون.

ڕاشیگەیاندووە کە ئەو کەسانە لە دانیشتووانی سێ گوندی دەمری، سابون گارین و کوڵاهی بوون.

باکوری ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی نایجڕیا ساڵانێکە بەردەوام مەترسی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی لە سەرە و تا ئێستا بە سەدان کەس بەو هۆیەوە بوونەتە قوربانی./.