چەندین تیرۆریستی داعش لە کەرکوک کوژران

(0) / / ئاسیا / داعش سوپای عێراق


May 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق هەواڵی کوژرانی 9 تیرۆریستی داعشی لە ئاکامی تەقاندنەوەی تونێلێک لە باکوری ڕۆژئاوای کەرکوک ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەیەکی شانەی ئەمنی عێراقدا هاتووە کە لە هەڵمەتێکدا هێزەکانی فەوجی پیادەی 14 ی سوپای عێراق لە باکوری ڕۆژئاوای کەرکوک تونێلێکی تیرۆریستانی داعشیان تەقاندووەتەوە کە بۆ هاتووچۆ کەڵکیان لێ وەرگرتووە.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە لەو تونێلەدا 9 تیرۆریستی داعش کوژران کە ژمارەیەک لەوان فەرماندەی باڵای ئەو گرووپە تیرۆریستییە بوون.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق هەروەها ڕایگەیاندووە کە دوو ژن و مێردێک کە بۆ تیرۆریستانی داعش سیخوڕییان کردووە، دەستبەسەر کراون، ئەو کەسانەش لە گوندی شەمیت سەر بە قەزای حەویجە دەستبەسەر کراون./.