یەکەم وتووێژی نێوان وەزیرانی بەرگری ئەمریکا و ڕووسیا لە پاش شەڕی ئۆکرانیا

(0) / / ئەمەریکا / سرگێی شویگۆ لۆید ئۆستن


May 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزیرانی بەرگری ئەمریکا و ڕووسیا بۆ یەکەم جار لە پاش شەڕی ئۆکرانیا بە تەلەفوون ئەم بابەتەیان تاوتوێ کرد.

سەرەڕای ئەو ئاڵۆزییە کەم وێنەی نێوان مۆسکۆ و واشنتن لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو کە سەرچاوەکەی بۆ قەیرانی ئۆکرانیا دەگەڕێتەوە، وەزیرانی بەرگری ئەمریکا و ڕووسیا لە سەر داوای لایەنی ئەمریکی بە تەلەفوون وتووێژیان کردووە.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە هەلومەرجی ئێستای ئۆکرانیا تەوەری وتووێژەکەی نێوان سرگێی شویگۆ و لۆید ئۆستن بووە.

پێشتر جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە شویگۆ ڕەتیکردووەتەوە بە تەلەفوون لە گەڵ ئۆستن وتووێژ بکات./.