گۆڕانکارییەکی گەورە لە پەیوەندییەکانی ئێران و سعوودیە ڕوو دەدات

(0) / / ئاسیا / ئەمیر عەبدوڵڵاهیان


May 17, 2022

قەبارەی فۆنت:

 لە داهاتوویەکی نزیکدا وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعوودیە لە شاری بەغدا کۆدەبنەوە.

 لە داهاتوویەکی نزیکدا حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە بەغدای پایتەختی عێراق کۆدەبنەوە.

ئەندامێکی لێژنەی ئاسایشی نیشتمانی و پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ڕێکەوتنی سەرەتایی لە نێوان تاران و ڕیاز کراوە، وتی کە ئەو کۆبوونەوە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەکرێت.

کەریمی قدوسی وتی کە لەو کۆبوونەوەدا سەبارەت بە پرسە پەیوەندیدارەکان، کردنەوەی باڵیۆزخانەکان و هەروەها چەندین پرسی دیکەی وەک یەمەن وتووێژ دەکرێت./.