بایدن: هێشتا دیار نییە کەی سەردانی سعوودیە دەکەم

(0) / / ئەمەریکا / جۆبایدن محەممەد بن سەلمان


Jun 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە دڵنیا نییە کەی سەردانی سعوودیە دەکات.

جۆبایدن وتی کە پلانێکی تایبەتم بۆ سەردانی سعوودیە نییە نەڵام ڕەنگە بۆ دیتنی محەممەد بن سەلمان جێنشینی ئەو وڵاتە سەردانەکە بکرێت.

ناوبراو وتی کە بۆچوونم لە سەر ڕەوشی مافی مرۆڤ لە سعوودیە ناگۆڕێت بەڵام وەک سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەرکی ئەوەم لە سەر شانە کە بە پێی توانا، ئاشتی دابین بکەم و بۆ مسۆگەربوونی ئەمەش هەوڵ دەدەم./.