بەرپرسی ئەندامانی بیانیی داعش لە عێراق دەستبەسەر کرا

(0) / / ئاسیا / داعش حەشدی شەعبی


Jun 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

هێزەکانی حەشدی شەعبی تیرۆریستێکی داعشیان دەستبەسەر کرد کە بەرپرسی کۆچبەران و ئەندامانی بیانیی ئەو گرووپە تیرۆریستییە بووە.

یەکەی هەواڵگری حەشدی شەعبی بەرپرسی ئەندامانی بیانی گرووپی تیرۆریستی داعشیان لە باکوری بەغدا دەستبەسەر کرد.

لە ڕاگەێندراوێکی حەشدی شەعبیدا هاتووە کە هێزەکانی ئەم ڕێکخراوە لە هەڵمەتێکدا تیرۆریستێکی پلەداری داعشیان بە ناوی ن . س لە ناوچەی ڕاشدیەی باکوری بەغدا دەستبەسەر کردووە.

لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە تیرۆریستەکە بەرپرسی کۆچبەران و ئەندامانی بیانیی داعش بووە./.