وەزیرێکی پێشووی قەتەر ئامانجی سەردانەکەی بایدن بۆ ناوچەکە ئاشکرا دەکات

(0) / / ئاسیا / جۆبایدن قەتەر


Jun 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی پێشووی قەتەر ڕایگەیاند کە سەردانی داهاتووی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ناوچەکە لە پێناو خێراتربوونی ڕەوتی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئیسرائیل و هەوڵدان بۆ دابەزینی نرخی نەوتە.

حەمەد بن جاسم ئالی سانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە ئەمریکییەکان دەیانەوێت دابەزینی نرخی نەوت، تەوەری سەرەکی سەردانەکەی بایدن بۆ ناوچەکە بێت.

ناوبراو وتی: لێدوانەکەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بەوەی کە تا بەرەوپێشچوونێک لە پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و چەند وڵاتێکی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس نەکرێت، ناچێتە کۆبوونەوە لە گەڵ سەرکردەی ئەو وڵاتانە، وەک هەڵمەتێکی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەمریکایە.

وەزیری دەرەوەی پێشووی قەتەر سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت وتی کە لە ساڵانی ڕابردوو خەڵکی ئێمە لە دابەزینی نرخی نەوت زیانی زۆریان بەرکەوت، ئەوەی ئێستا نرخەکەی بەرزبووەتەوە، قەرەبووکردنەوەی ئەوەیە کە پێشتر لە دەستمان داوە./.