سیناتۆرێکی ئەمریکی: بایدن نابێت سەردانی سعوودیە بکات

(0) / / ئەمەریکا / محەممەد بن سەلمان جۆبایدن


Jun 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی دیمۆکراتی کۆنگرێسی ئەمریکا وتی کە جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە نابێت سەردانی سعوودیە بکات و لە گەڵ محەممەد بن سەلمان جێنشینی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.

ئادام شیف سەرۆکی لێژنەی هەواڵگری کۆنگرێسی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی کە ئەگەر من سەرۆک کۆمار دەبووم، سەردانی سعوودیە و کۆبوونەوەم لە گەڵ محەممەد بن سەلمان ڕەتدەکردەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە تیرۆری دڕندانەی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووسی سعوودی لە ساڵی 2018 و لە کۆنسووڵخانەی ئەو وڵاتە لە تورکیا، جێنشینی سعوودیەی بەوە تۆمەتبار کرد کە بە شێوازی دڕندانە هاووڵاتییەکی ئەمریکیی پارچە پارچە کردووە.

بایدن هەینی ڕابردوو ئەگەری سەردانیکردنی سعوودیەی ئاشکرا کرد. ئامانج لەو سەردانەش دابەزاندنی نرخی نەوتە کە لە ئەمریکا بووەتە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و حکومەتی دیمۆکراتەکانی ڕوبەڕوی کێشەی جیدی کردووەتەوە./.