سەرۆکایەتی هەرێم چۆن باسی هێرشەکەی هەولێری کردووە؟
(0) /
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ئیدانەی هێرشەکەی سەر ڕێگای هەولێر – پیرمامی کردووە و ڕایگەیاندووە کە دوبارەکردنەوەی ئەم کردەوە تیرۆریستییە زیان بە سەقامگیری و ئاسایش و دۆخی سیاسی عێراق دەگەێنێت.
لە ڕاگەێندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە کە هێرشەکەی هەولێر خزمەت بە دوژمنانی هەرێم و عێراق دەکات.
سەرۆکایەتی هەرێم داواشی لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە کە بۆ ڕێگاگرتن لە دوبارەبوونەوەی ئەم هێرشانە، هەنگاوی جیدی بنێن کە ئەمەش کاریگەری زۆری لە سەر سەقامگیری ناوچەکە بە شێوەیەکی گشتی دەبێت./.
تێبينيێك بنێرە: