ئەمریکییەکان پاش کۆرۆنا چین بە گەورەترین هەڕەشە دەزانن

(0) / / ئەمەریکا / چین


Mar 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

نزیکەی نیوەی ئەمریکییەکان چین لە پاش کۆرۆنا بە گەورەترین هەڕەشە و دوژمنی خۆیان دەزانن.

ڕاپرسی دامەزراوەیەکی ئەمریکی پیشان دەدات کە دانیشتووانی ئەو وڵاتە لە پاش پەتای کۆرۆنا، چین بە هەڕەشەیەکی گەورە لە سەر وڵاتەکەیان دەزانن.

نزیکەی نیوەی ئەمریکییەکان لەو بڕوایەدان کە چین گەورەترین دوژمنی وڵاتەکەیانە.

لەو ڕاپرسییەدا کە مانگی شوبات کراوە، 1021 ئەمریکی بەشدارییان کردووە و ئەنجامەکەی ڕایگەیاندووە کە چین گەورەترن هەڕەشەی سەر ئەمریکایە، ئەم ڕێژەش بەراورد بە ساڵی 2020 دوو هێندە زیادی کردووە.

لە سەدا 26 ی ئەمریکییەکانیش لەو بڕوایەدان کە ڕووسیا گەورەترین هەڕەشەی سەر وڵاتەکەیانە، ئەم ڕێژەش ساڵی 2020 لە سەدا 23 بووە. لە سەدا 9 ی ئەمریکییەکان کۆریای باکوریان بە هەڕەشەی سەر وڵاتەکەیان ناو بردووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ساڵی 2020 ئەم ڕێژەیە لە سەدا 12 بووە./.