پارتی پەتی خستە گەردنی خۆی
(0) /
عارف قوربانی
سه‌ره‌ڕای ئه‌و گوشاره ناوخۆیی و هه‌رێمایه‌تییانه‌ی له‌دوای گشت‌پرسیی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه خراونه‌ته سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان و ده‌یانه‌وێ به‌هه‌موو جۆرێك له قاڵبی بده‌ن و رۆڵ و پێگه‌ی لاواز بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی ساڵی رابردووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ پارتی كردنه‌وه‌ی ده‌رگەی ده‌رفه‌ت بوو، كه هاوكێشه‌كان به‌جۆرێك هه‌ڵگێڕێته‌وه، پارتی بكاته‌وه به كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی و یه‌كلاییكه‌ره‌وه له بڕیاره‌كاندا، ئه‌ویش له لایه‌ك به‌هۆی ئه‌و رێژه و ژماره كورسییه‌ی به‌ده‌ستی هێنا و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌هۆی جۆرێك له وابه‌سته‌یی زۆرینه‌ی سوننه‌كان به دونیابینی بارزانییه‌وه.
له‌وه‌ش گرنگتر بۆ پارتی، تێكچوونی ماڵی نه‌یاره سه‌رسه‌خته‌كه‌ی بوو، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتیی هێزه شیعییه‌كان و دابه‌شبوونیان به‌سه‌ر دوو ئاراسته‌ی ته‌واو دژ به‌یه‌ك، (مالیكی و سه‌در). به‌تایبه‌تیش به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچكام له‌و دوو به‌ره‌یه‌ش زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستنه‌هێنابوو، ئه‌مه‌ش شانسێكی زیاتری دایه پارتی كه هه‌ردوو ئاراسته‌كه‌ی شیعه روویان له بارزانی بێت.
ئه‌وكات ده‌رفه‌تی زێڕین بۆ پارتی هاتبووه پێش، به خوێندنه‌وه‌ی وردی هه‌لومه‌رج و هاوكێشه‌كان، رۆڵ و پێگه و كاریگه‌ریی هه‌ریه‌ك له دوو ئاراسته‌كه‌ی شیعه، هه‌روه‌ها به هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی له دروستبوونی حكومه‌ت به به‌شداری لایه‌كیان و ئۆپۆزیسیۆنبوونی لایه‌نه‌كه‌ی دیکە، له به‌غدا دروست ده‌بوون، سوود و زیانه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان چی ده‌بوو؟ به‌تایبه‌ت به ره‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كام لایه‌نیان هه‌بوو، له داهاتوودا به ئۆپۆزیسیۆنبوونیان كام ته‌ره‌فه‌یان ده‌بوونه مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و كامیان ده‌بووه كێشه بۆ به‌غدا. ده‌یتوانی ده‌ستكه‌وتی گه‌وره بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌دی بهێنێت.
به‌ڵام پارتی ئه‌مه‌ی نه‌كرد، بێخوێندنه‌وه‌یه‌كی ورد و بێهه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌رئه‌نجامه‌كانی، به هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ سه‌در، نه‌ك هه‌ر كارته به‌هێزه‌كه‌ی ده‌ستی خۆی سوتاند، به‌ڵكو ده‌رفه‌تی دایه ئێران و ته‌ره‌فه‌كه‌ی دیكه‌ی شیعه كه سزای هه‌رێمی كوردستان بده‌ن. له‌به‌رئه‌وه‌ی پارتی ده‌سه‌ڵاتداره له هه‌رێمی کوردستان، هه‌موو سیاسه‌ته‌كردنێكی پارتی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له ئاستی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تیش بێت، ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان ره‌نگ ده‌داته‌وه. هه‌موو دونیا ده‌زانێ موشه‌كبارانكردنی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی ده‌كرێن، كه بووه‌ته پێگه و بنكه‌ی ئیسرائیل و نه‌یاره‌كانی ئێران، دوورن له راستییه‌وه، ئه‌سڵی كێشه‌كه هاوپه‌یمانێتیی پارتی بوو له‌گه‌ڵ سه‌در، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و رێكارانه‌ی له لایه‌ن به‌ناو دادگەی فیدراڵییه‌وه دژ به هه‌رێمی کوردستان گیراونه‌ته‌به‌ر، هه‌ر په‌یوه‌ندی به هه‌ڵوێستی پارتی له پرسی سه‌رۆككۆمار و هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی بوو له‌گه‌ڵ سه‌در.
ئه‌وه‌ی بۆ كورد گرنگ بوو له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 10/10/2021، شكاندنی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی بوو له لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه. هیچ پۆستێك بۆ كورد هێنده‌ی ئه‌وه گرنگ نه‌بوو كورد كاری له‌سه‌ر ئه‌وه بكردایا ئه‌و ناكۆكییانه‌ی ماڵی شیعی به‌و جۆره به‌رده‌وام بوایە، كه هاوپه‌یمانێتیی نێوان شیعه‌كان خۆیان نه‌بنه زۆرینه‌یه‌ك بتوانن له‌ڕێگه‌ی په‌رله‌مان و ده‌رچوواندنی یاساوه ئامانجه ستراتیجییه‌كانی "ته‌شه‌یوع" به‌ڕێوه‌به‌رن. ئه‌و درزه‌ی له‌نێوان به‌ره‌ی سه‌در و چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی دروستبوو، نه ئێران و نه حیزبوڵڵای لوبنان نه‌یتوانی یه‌كیان بخاته‌وه. لێره‌دا مه‌به‌ستم له یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه په‌رله‌مانییه‌كه‌یانه ئه‌وه‌ی بۆ داهاتووی كوردستان ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیدار. هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و درزه له‌نێوان كوتله‌كانی شیعی له په‌رله‌مان به‌س بوو وه‌ك جۆرێك له دڵنیایی كه لانی كه‌م بۆ خولێكی په‌رله‌مانی ستۆپ به مه‌ترسییه‌كی ستراتیجی ده‌كرا، به‌ڵام پارتی لێره‌شدا هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی كرد.
كورد قسه‌یه‌كی هه‌یه ده‌ڵێت (هه‌ڵه، به هه‌ڵه چاره‌سه‌ر ناكرێت) پارتی سه‌ره‌تا هه‌ڵه‌یكرد له‌نێوان سه‌در و چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی، سه‌دری هه‌ڵبژارد، به‌ڵام له‌وه‌ش هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌تر ئه‌وه‌یه دوای كشانه‌وه‌ی سه‌در، رێگەی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی گرته‌به‌ر. ئه‌و رۆژگاره‌ی پێویست بوو له‌گه‌ڵ سه‌در نه‌بێت، له‌گه‌ڵ سه‌در چوون و ئه‌وكاته‌ی پێویست بوو له‌گه‌ڵ سه‌در بن، له‌گه‌ڵ مالیكی چوون.
پارتی و به‌هۆی سیاسه‌تی پارتییه‌وه هه‌رێمی كوردستانیش باجی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌یان دایه‌وه، كه به‌ره‌ی ئێرانیان فه‌رامۆش كرد، وه‌ك تۆڵه كردنه‌وه و سزای ئه‌وه‌ی پارتی كردی له هه‌وڵی په‌راوێزخستنی ئێرانییه‌كان له عیراق، ته‌نها شتێك كه تاران و به‌غدا ماوه بیكه‌ن، هه‌ر ئه‌وه‌یه هێز بنێرن و په‌لاماری سه‌ربازیی هه‌رێمی كوردستان بده‌ن. له‌ژێر هه‌ر پاساو و گوشارێكدابێت كاتێك سه‌در كشایه‌وه و پارتی و سونه‌كانی وه‌ك نێچیرێك له‌به‌رده‌م كه‌ڵبه‌ی نه‌یاره‌كانیان به‌حێهێشت، نه‌ده‌بوو ئاوا به ئاسانی پارتی و سوننه‌كان بێهه‌نگاوی كرداری پێشوه‌خته بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر كورد و سونه، رێگەی ته‌سلیم بوون به ئێران بگرنه‌به‌ر.
ئێستا ئه‌وه‌ی پارتی و سوننه‌كان كردیان نه‌ك هیچ دڵنیایی و گریمانه‌یه‌ك نییه بۆ كۆتایهێنان به گوشاره‌كانی سه‌ریان، به‌ڵكو به‌ده‌ستی خۆیان دارێكیان دا به‌ده‌ستی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگییه‌وه تاوەکو تۆڵه‌شیان لێبكاته‌وه. به‌هیچ جۆرێك نه‌ده‌بوو پارتی و سوننه وا به ئاسانی رێگه بده‌ن په‌رله‌مان كۆببێته‌وه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی په‌رله‌مانتاره‌كانی سه‌در، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یان نه‌كردایا هێزی ئێران ته‌نیا ئه‌و رێژه‌یه بوو وه‌ك (په‌كخه‌ر) ده‌ستیان پێوه گرتبوو. سه‌در كاتێك پارتی و سوننه‌كانی به‌جێهێشت، چه‌كێكی به‌هێزی پێبه‌خشین كه بتوانن وه‌ك كارتێكی به‌هێز به‌كاری به‌رن بۆ چه‌سپاندنی داخوازییه‌كانیان، ئه‌و چه‌كه‌ش كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بوو بۆ سوێندخواردنی شوێنگره‌وه‌كانی سه‌درییه‌كان. پارتی و سوننه ده‌یانتوانی به په‌كخستنی په‌رله‌مان چۆك به چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی دابده‌ن، سازشی زۆری پێبكه‌ن، چونكه شوێنگره‌وه‌ی سه‌درییه‌كان به‌شی هه‌ره زۆریان ئه‌ندام و نزیكه‌كانی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگین و له‌پێناوی ئه‌وه‌ی 60 بۆ 65 كورسی په‌رله‌مانیان زیاد بكات و رێگەی ئه‌و زیادكردنه‌ش به ده‌رگەی پارتی و سوننه‌دا تێپه‌ڕێت، هیچ گومانی تێدا نییه ئاماده‌ی باجی گه‌وره بوون.
پارتی و سوننه‌كان ئه‌م چه‌كه به‌هێزه‌شیان خراپ به‌كاربرد. هه‌رچه‌نده ده‌گوترێت رێككه‌وتن له‌نێوانیان هه‌بووه و گوایه به‌شێك له مه‌رج و داخوازییه‌كانیان له‌لایه‌ن ئێران و چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگییه‌وه په‌سه‌ند كراون، به‌ڵام ئه‌زموونی رابردوو ئه‌وه‌ی بۆ سه‌لماندووین هیچ رێككه‌وتنێكی پێشوه‌خته به‌بێ ره‌خساندنی زه‌مینه و هه‌لومه‌رجی پێشوه‌خته‌ی جێبه‌جێكردنی، له عێراق و به‌دیاریكراوی له‌گه‌ڵ شیعه‌دا جێبه‌جێ ناكرێت. كورد به ئیمزای تاڵه‌بانی و بارزانی رێككه‌وتنی چوارقۆڵی له‌گه‌ڵ شیعه ئیمزاكردبوو، له پێكهێنانی هه‌موو كابینه‌كانی شیعه‌شدا رێككه‌وتنی دیكه له‌نێوان كورد و شیعه هه‌بوون و له كارنامه‌ی كابینه‌كانیشدا جۆرێك له پابه‌ندێتی جێبه‌جێكردنیان ده‌خسته‌ڕوو، به‌ڵام به كردار ئه‌وه‌ی روویداوه پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتنه‌كان بوون.
هه‌مووان ده‌زانین دادگەی فیدراڵی چۆن به‌كار ده‌برێت، لانیكه‌م ده‌بوو پارتی دڵنیایی ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستبهێنایا كه بڕیاره‌كانی دادگە دژ به هه‌رێمی کوردستان پێشوه‌خته هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه، ئه‌وكات ده‌رگەی بۆ ئه‌وه بكردایه‌ته‌وه كه 65 ئه‌ندام بچێته سه‌ر ژماره‌ی كورسییه‌كانی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی، به‌ڵام ته‌نیا به گفت و به‌ڵێنی كه‌سانێكی چه‌ندین جار تاقیكراوه كه بێبه‌ڵێنن، مه‌علوومه هه‌ر قسه‌یه و ئه‌حمه‌د موختار واته‌نیش "قسه ناچێته گیرفانه‌وه"، نەک مەرج و داواکارییەکانی جێبەجێناکرێن، دواجار بڕیارەکانی بەغدایشی بەسەردا دەسەپێندرێت. بۆیه ئه‌وه‌ی ئێستا پارتی كردوویه‌تی وه‌ك ئه‌نجامی سیاسه‌تێكی هه‌ڵه، په‌تێكه و به‌ده‌ستی خۆی خستییه گه‌ردنی خۆی، به‌هۆی ئه‌و وابه‌سته‌بوونه‌ی كوردستانیش به پارتییه‌وه، په‌ته‌كه له ملی خه‌ڵكی كوردستان ده‌ئاڵێت.
سەرچاوە: ڕووداو
تێبينيێك بنێرە: