حەشدی شەعبی قەسابەکەی تاوانی سپایکری دەستبەسەر کرد
(0) /
حەشدی شەعبی ڕایگەیاند کە یەکێک لە تاوانبارانی سەرەکیی کارەساتی سپایکری دەستبەسەر کردووە.
پاش 8 ساڵ لە تاوانە دڕندانەکەی سەربازگەی سپایکری عێراق (حوزەیرانی 2014)، بەشی ئەمنیی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ هەینی یەکی تەمموزی 2022 ڕایگەیاند کە کەسێک بە ناوی زەرغام ئەبو حەیدەر دەستبەسەر کراوە کە لەو تاوانەدا ڕۆڵی گرنگی هەبووە.
ئەو کەسەش دانی بەوەدا ناوە کە 600 کەسی لە قوربانییەکانی سپایکر کوشتووە، لە مۆبایلەکەشیدا چەندین گرتەی ڤیدیۆیی لەو تاوانە هەبووە کە بە ڕوونی ڕۆڵ و تاوانباریی سەلماندووە.
ئەو تاوانبارە هەروەها ناونیشانی چەندین گۆڕی بەکۆمەڵی تاوانەکەی سپایکری بە هێزەکانی حەشدی شەعبی داوە کە تا ئێستا نەدۆزراونەتەوە.
تاوانەکەی سپایکر لە لایەن تیرۆریستانی داعش و لە 14 ی حوزەیرانی ساڵی 2014 ڕوویدا و بە یەکێک لە گەورەترین تاوانە دڕندانەکانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە لە دژی گەلی عێراق دادەنرێت و ئەستەمە کە زامەکەشی بەم ئاسانییە بۆ خەڵکی عێراق و تەنانەت ناوچەکەش ساڕێژ بکرێت./.
تێبينيێك بنێرە: