بایدن هەڕەشەی سزادانی زیاتری ئێران دەکات

(0) / / ئەمەریکا / جۆبایدن


Jul 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەگەر ئێران بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی نەگەڕێتەوە، ڕوبەڕوی سزا و گەمارۆی زیاتر دەبێتەوە.

جۆبایدن لە نووسینێکدا کە لە ڕۆژنامەی واشنتن پۆست بە ناونیشانی بۆ دەمەوێت سەردانی سعوودیە بکەم، ڕایگەیاند کە سەردانەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کاتێکی هەستیار و بۆ بەرەوپێشبردنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە.

ناوبراو سەبارەت بە ئێران ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا و هاوپەیمانان و هاوبەشەکانی لە ئەورووپا و سەرتاسەری جیهان هەوڵی پەراوێزخستنی ئەم وڵاتەیان داوە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە تا ئەو کاتەی ئێران بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی دەگەڕێتەوە، گوشارە سیاسی و ئابورییەکانی واشنتن بەردەوام دەبێت./.