چین: سەردانەکەی بایدن بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنیا بۆ وێنەگرتنە

(0) / / ئەمەریکا / جۆبایدن


Jul 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

ڕۆژنامەی گلۆباڵ تایمزی چین لە وتارێکدا سەردانەکەی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکای تاوتوێ کردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەو سەردانە شتێک نییە تەنیا وێنەگرتن نەبێت.

دینگ لانگ مامۆستای زانکۆی توێژینەوە نێودەوڵەتییەکانی شانگهای لە وتارێکدا کە لە ڕۆژنامەی گلۆباڵ تایمز بڵاو بووەتەوە، ڕایگەیاند کە سەردانەکەی بایدن ناتوانێت هێز و پێگەی ئەمریکا بگەڕێنێتەوە.

ناوبراو ڕایگەیاند: ئەم سەردانە بە ڕواڵەت ڕەنگە گرنگ بێت، لە بەر ئەوەی کە بایدن هەوڵ دەدات کێشی سیاسی ئەمریکا لە ناوچەکە پیشان بدات بەڵام گەیشتن بە ئامانجەکانی ئەم سەردانە بە هۆی قەیرانی ئۆکرانیاوە ئەستەمە، لە بەر ئەوەی کە هەلومەرجی جیۆپۆلۆتیکی جیهانی و ناوچەیی بە شێوازی بەرچاو گۆڕانکاریی بەخۆوە بینیوە.

لەو وتارەدا هاتووە کە ئەم سەردانە شتێک نییە بەدەر لە وێنەگرتن نەبێت و ئەمەش پیشان دەدات کە سیاسەتی دەرەوەی بایدن و دیپلۆماسیەتی ناوبراو شکستی هێناوە./.