بایدن لە کۆبوونەوەی جەدە: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چۆڵ ناکەین

(0) / / ئەمەریکا / جۆبایدن


Jul 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆبوونەوەی لوتکەی جەدە کە بە ئامادەبوونی سەرکردەی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس، عێراق، میسر و ئەردەن بەڕێوەچوو، وتی کە واشنتن وەک هاوبەشێکی چالاک لە ناوچەکە دەمێنێتەوە.

جۆبایدن وتی کە ئەمریکا ناوچەکە چۆڵ ناکات تا ڕووسیا، چین و ئێران ئەم بۆشاییە پڕ بکەنەوە.

ناوبراو وتی کە ئەمریکا درێژە بە پاڵپشتییەکانی بۆ مافی مرۆڤ دەدات و لە گەڵ وڵاتانی بەشدار لەم کۆبوونەوەش لە شەڕی دژ بە تیرۆریزم بەردەوام دەبێت.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی کە بە هیچ وڵاتێکی ناوچەکە موڵەتی ئەوە نادەین لە ڕووی سەربازییەوە بە سەر وڵاتانی دیکەدا زاڵ بێت.

ناوبراو وتی کە ئەمریکا دژی گۆڕانکارییە لە سنوری وڵاتان لە ڕێگای بەکارهێنانی هێز و بۆ کەمکردنەوەی قەیرانەکانی ناوچەکەش ملیاران دۆلار تێچووی هەبووە./.