نەتەوە یەکگرتووەکان وەڵامی ڕووسیا لە سەر شەڕی ئۆکرانیا دەداتەوە

(0) / / ئەورووپا / ئۆکرانیا سرگێی لاوڕۆڤ


Jul 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

جێگری وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وەڵامی وەزیری دەرەوەی ڕووسیای لە سەر شەڕی ئۆکرانیا دایەوە.

سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە ئامانجە سەربازییەکانی ئەم وڵاتە تەنیا ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا نییە.

فەرحان حەق جێگری وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانەکەی لاوڕۆڤ وتی کە ئێمە هەر لە سەرەتاوە بە ڕاشکاوانە جەختمان کردووەتەوە کە شەڕی ئۆکرانیا دەبێت ڕابگیرێت.

ناوبراو وتی: ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەر ئەم بابەتە بە ڕاشکاوانە هەڵوێستی هەبووە و تێڕوانینی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەمووان ڕوون بووەتەوە.

لە لایەکی دیکەوە وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەبارەت بە ئەگەری دانوستان لە گەڵ ئۆکرانیا ڕایگەیاندووە کە لەم هەلومەرجەدا دانوستان مانایەکی نییە.

لاوڕۆڤ ڕایگەیاندووە کە گەڕی یەکەمی دانوستانەکان ئەوەی سەلماند کە ئۆکرانیا ویستێکی جیدیی بۆ دانوستان نییە./.