حەلبوسی پاڵپشتی خۆیی بۆ سەدر ڕاگەیاند

(0) / / ئاسیا / محەممەد حەلبوسی


Aug 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

لە درێژەی هەڵوێستی سەرکردە و لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە بەرامبەر داواکارییەکەی سەرۆکی ڕەوتی سەدر، سەرۆکی پەرلەمانی ئەم وڵاتەش پاڵپشتی خۆیی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە ڕاگەیاند.

محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پاڵپشتی خۆیی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەم وڵاتە ڕاگەیاند.

حەلبوسی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: پەرلەمان نوێنەری گەلە و ئەو خەڵکەش کە کۆبوونەتەوە، بەشێک لە گەلن کە بە هیچ شێوازێک ناتوانین داواکارییەکەی ئەوان بۆ دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکان کە لە پەیامەکەی موقتەدا سەدردا هاتووە لە بەرچاو نەگرین.

ناوبراو ڕایگەیاند کە ڕەزامەندیمان لە سەر بەڕێوەچوونی دووبارەی هەڵبژاردنەکان بە دیاریکردنی کاتێک بۆ ئەو پرۆسەیە بە کۆدەنگی، لە پێناو دەستپێکردنەوەی پرۆسە دیمۆکراسییەکان لە چوارچێوەی دەستوور و لێک تێگەیشتن و مسۆگەربوونی یەکڕیزی نیشتمانی و بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات هەیە./.