ئێران پەیامێکی گەیاندووەتە ئەمریکا

(0) / / ئەمەریکا / حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان مەولود چاوش ئۆغلۆ


Aug 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی ئێران بە وەزیری دەرەوەی تورکیای ڕاگەیاندووە کە پەیامێکی تاران لە سەر دەقی کۆتایی دانوستانەکانی ڤیەننا بۆ ڕێکەوتن گەێندراوەتە ئەمریکا.

حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە وتووێژی لە گەڵ مەولود چاوش ئۆغلۆ ڕایگەیاند کە دوایین پەیامی ئێران لە سەر دانوستانەکانی ڤیەننا لە ڕێگای وڵاتانی ئەورووپییەوە گەێندراوەتە ئەمریکا.

ناوبراو داوایکردووە کە ئەمریکا تێڕوانینی ڕاستی هەبێت و ماف و داواکاری ئێران لە بەرچاو بگرێت بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنی کۆتایی./.