ئۆکرانیا: بە پێچەوانەی سیاسەتی ئەمریکا چین بە هەڕەشە نازانین
(0) /
سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا بۆچوونی بەرپرسانی ئەمریکای ڕەتکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە هیچ کات چین بە هەڕەشە نازانێت.
ڤلادیمیر زلنسکی ڕایگەیاندووە کە ئۆکرانیا هیچ کات چین وەک هەڕەشەیەک نازانێت و لەم بوارەدا پێچەوانەی بەرپرسانی ئەمریکا بیر دەکاتەوە.
ناوبراو وتی کە ئێمە ناتوانین وا بیر بکەینەوە، لە بەر ئەوەی کە هەستێکی وەهامان نییە و لە ڕاستیدا ئەمە شەڕی ساردی نێوان ئەمریکا و چینە.
حکومەتی نوێی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جۆبایدن وەک سەردەمی دوناڵد ترەمپ ڕایگەیاندووە کە چین بە هەڕەشەیەک لە سەر ئاسایشی نیشتمانی ئەو وڵاتە و تەنانەت جیهانیش ناو بردووە./.
تێبينيێك بنێرە: