بایدن پیرۆزبایی نەورۆزی کرد

(0) / / ئەمەریکا / جۆبایدن


Mar 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە بۆنەی نەورۆزەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

جۆبایدن لەو پەیامەیدا نەورۆزی بە مزگێنی بەخشی بەهار ناو بردووە و پیرۆزبایی لەو کەسانەش کردووە کە لە ئێرانەوە تا ئاسیای ناوەڕاست و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە تا ئەورووپا ئەم بۆنەیە بەرز ڕادەگرن.

ناوبراو لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە جیهان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بە قۆناغێکی دژواردا تێپەڕ دەبێت و تەنانەت پیرۆزباییەکانیش لە ڕێگای ئیتەرنێتەوە بەڕێوە دەچن.

بایدن وتی: دەبێت ئەوەمان لە بیر نەچێت کە لە پاش ئازار و لەدەستچوونەکانمان ڕۆژانی باشتر لە پێشمانە و دەبێت پێکەوە بۆ داهاتوویەکی باشتر و پڕ لە ئاشتی و خۆشگوزەرانی و لێبوردەیی کار بکەین./.