عیماد باجەڵان: سەربازی موقتەدا سەدرم

(0) / / كوردستان / موقتەدا سەدر محەممەد ساڵح عێراقی عیماد باجەڵان


Aug 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

کادرێکی باڵای پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە سەربازی موقتەدا سەدرە و هەر کات بیانەوێت لە ڕیزەکانیاندا شەڕ دەکات.

عیماد باجەڵان لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە " بەڕێز ساڵح محەممەد عێراقی (وەزیری سەدر) ناوهێنانم لە تویتەکەتدا لە 19 ی ئاب، شەرەفێکی گەورەیە بۆ من، ئەوەی دڵخۆشی من زیاد دەکات، بەرگریکردنتانە لە مافی من و عێراقییەکان ".

باجەڵان ستایشی ڕەوتی سەدری کردووە و ڕایگەیاندووە " مینبەری سەدرییەکان مینبەری خەڵکی ئازادە و هەر بەو شێوەیەش دەمێنێتەوە کە داوای ڕەزامەندی خودا دەکەن و شوێنی ئیمام حوسێن دەکەون (سڵاوی خودای گەورەی لە سەر بێت) بۆ چاکسازی، هەمان ئەو چاکسازییەی کە نەوەکەی موقتەدا سەدر بە دوایدا دەگەڕێت ".

کادرەکەی پارتی ڕووی قسەی کردووەتە وەزیرەکەی سەدر و ڕایگەیاندووە کە " جەنابی وەزیر و فەرماندە، من سەربازێکم لە ڕیزەکانی ئێوەدا شەڕ دەکەم، لە هەر شوێن و کاتێک ئامادەم "./.