نایجڕیا: 22 کەس لە لایەن گرووپێکی چەکدارییەوە کوژران

(0) / / ئەفریقیا / نایجڕیا


Mar 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە باشوری ڕۆژئاوای نایجڕیا 22 کەسی سڤیل لە لایەن گرووپێکی چەکداری نەناسراوەوە کوژران.

کەناڵی سکای نیوز لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەکی خۆجێی ڕایگەیاند کە لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا 58 کەس لە دانیشتووانی گوندەکانی ئەو ناوچەی نایجڕیا کوژراون.

هێرشەکە لە ناوچەی تیلابری لە نایجڕیا بووە کە هاوسنورە لە گەڵ وڵاتی مالی.

بەرپرسێکی حکومی ڕایگەیاندووە کە هێرشەکە لە لایەن کەسانی سەر بە داعش بووە بەڵام خەڵکی ناوچەکە هێشتا بۆیان ڕوون نەبووەتەوە کێ ئەو هێرشەی کردووە./.