عەلی محەممەد ساڵح: پێویست نییە شاندی هەرێم بگەڕێتەوە بەغدا

(0) / / كوردستان / گۆڕان


Mar 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاندووە کە پێویست بە گەڕانەوەی شاندی هەرێم بۆ بەغدا ناکات و بۆ ئەو مەبەستەش پێشنیارێک دەخاتەڕوو.

عەلی محەممەد ساڵح ڕایگەیاندووە کە باشترە پرسی دانوستانی نەوت – بودجەی نێوان هەولێر و بەغدا ڕادەستی ئەندامانی کوردی پەرلەمانی عێراق بکرێت لە بەر ئەوەی کە کارەکە لە پەرلەمانی عێراقە و ئەوان باشتر دەتوانن دانوستان و لۆبی بکەن.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەگەر بڕیارە حکومەتی هەرێم 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتە نانەوتییەکان ڕادەست بکات، هیچ کێشەیەک نییە و ئەندامانی کوردی پەرلەمانی عێراق دەتوانن دانوستانەکان بەڕێوە ببەن.

عەلی محەممەد ساڵح هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەگەر حکومەتی هەرێم نیازی ڕادەستکردنی داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی هەیە، لە جێبەجێکردنی پرۆژەیاسای بودجەدا کێشە درووست دەبێت./.