ڕاوێژکارێکی کازمی باس لە هەڵوەشانەوەی پەرلەمانی عێراق دەکات

(0) / / ئاسیا / مستەفا کازمی


Mar 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری هەڵبژاردنەکان جەختیکردەوە کە بە پێی دەستوور، پەرلەمان دەبێت دوو مانگ پێش هەڵبژاردنەکان هەڵبوەشێتەوە.

عەبدولحوسێن هنداوی سەبارەت بە هەڵوێستی حکومەت لە سەر کۆکردنەوەی واژۆی 172 ئەندامی پەرلەمان بۆ هەڵوەشانەوەی یەک ڕۆژ پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان وتی: ئەم بابەتە پەیوەندی بە حکومەتەوە نییە بەڵکوو لە دەستووری عێراقدا هاتووە کە دوو مانگ پێش هەڵبژاردنەکان دەبێت پەرلەمان هەڵبوەشێتەوە.

ناوبراو وتی: بە دڵنیاییەوە کە هەڵبژاردنەکان لە کاتی دیاریکراودا بەڕێوە دەچێت و ڕێوشوێنی پێویستیش بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی شەفاف گیراوتەبەر.

ئەو ڕاوێژکارەی کازمی وتی کە دواکەوتنی پەسەندکردنی بودجەی ساڵی 2021 کاریگەریی لە سەر کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان نابێت و بودجەیەکی تایبەت بۆ کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان تەرخان کراوە./.