زیلێنسکی فەرمانی ڕەتکردنەوەی دانوستانی لە گەڵ ڕووسیای پوتین واژۆ کرد

(0) / / ئەورووپا / زیلێنسکی پوتین


Oct 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

ڕەتکردنەوەی دانوستانی نێوان ئۆکرانیای و ڕووسیای ئێستا بە سەرۆکایەتی ڤلادیمیر پوتین بووە یاسا و سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا بە فەرمی واژۆی لە سەر کرد.

ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا بە واژۆکردنی ئەم فەرمانە جەختیکردەوە کە وڵاتەکەی لە گەڵ ڕووسیای پوتین هیچ دانوستانێکی نابێت.

فەرمانەکەی سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا بۆ بڕیارێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی و بەرگریی ئەم وڵاتە دەگەڕێتەوە کە داوایکردبوو هیچ دانوستانێک لە گەڵ ڕووسیا نەکرێت تا ئەو کاتەی ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆمار بێت./.